له تهقینهوهیهكدا ژنێك و سێ منداڵی له سوریا گیانیان له دهستدا
فۆتۆ:گێتی
وێستگه نیوز ـ
لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە سنووری نێوان تورکیا و سوریا، ژنێک و سێ منداڵی گیانیان له دهستدا.
ڤیدیۆ و وێنەی تەقینەوەکە کە شەوی رابردوو روویداوە، لە میدیاکانی سوریا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە، دەریدەخەن تەقینەوەکە زۆر گەورەبووە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەی سەرەکی لە لەندەنە، لە زاری سەرچاوەکانی لە سوریا رایگهیاند: چوار دانیشتووی کەمپی عەرمووتە کە پێکهاتوون لە ژنێک و سێ منداڵی بەهۆی ئەو تەقینەوەیە گیانیان لەدەستداوە.
تەقینەوەکە لە کارگەیەکی دروستکردنی هاوەن و مووشەکی سەر بە جەبهەی شام لە ریفی حەلەب لە سنووری نێوان تورکیا و سوریا روویداوە.
ئەو کارگەیە، دەکەوێتە نزیک کەمپەکە و بەهۆی بەهێزیی تەقینەوەکەش جگە لە گیانلەدەستدانی دایکەکە و منداڵەکانی، بەلایەنی کەمەوە نۆ کەسی دیکە بریندار بوون، کە برینی بەشێکیان سەختە.
هــ. ر
PM:09:22:24/07/2020
ئهم بابهته 1380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت