سەرۆکی شاندەکانی یەکێتی و پارتی بۆ کۆبوونەوەی سبەینێی نێوانیان ئاشکرا كرا


وێستگە نیوز ـ پشتیوان جەمال

وا بڕیارە سبەینێ لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڕێوە بچێت.


بەپێی زانیارییەکانی وێستگە نیوز کە لە سەرچاوەیەکی مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە دەستی کەوتووە، سەرەڕای دروستبونی گرژی لەنێوان چەند سەرکردەیەکی یەکێتی و پارتی بەهۆی سەردانی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی بۆ شاری هەولێر، بەڵام تائێستاش بڕیارە کۆبوونەوەی سبەینێی حزبەکەی و پارتی لەشاری هەولێر ساز بکرێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد، لای یەکێتیەوە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی سەرۆکایەتی شاندی مەکتەبی سیاسی دەکات، لای پارتیش فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات.
 
ئەو سەرچاوەیە روونیکردەوە، ئەو کۆبوونەوەیە لەم کاتەدا بۆ دۆخی سیاسی کوردستان و دانپێدانانی پارتی بەسەرکردایەتی نوێی یەکێتی گرنگە.


PM:05:00:24/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 22004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت