کادرێکی دیاری یەکێتی توشی کۆرۆنا بوو


وێستگەنیوز-
رێکەوت زەکی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ دوای پشکنین دەرکەوت توشی کۆرۆنا بووە و داوا لەو کەسانە دەکات کە بەرکەوتنیان لەگەڵیدا هەبوە، پشکنین بکەن.

رێکەوت زەکی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاند، "ئازیزانم سڵاو، دوای پشکنین دەرکەوت تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم، تکایە ھەموو ئەو ھاوڕێ و خوشک و برایانەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بێ ئاگایانە بەریەککەوتنم لەگەڵیان ھەبووە بەداوای لێبوردنەوە ئاگاداری خۆیانبن و ھەستیان بەھەر نیشانەیەک کرد پشکنین بکەن".

تائێستا لە هەرێمی کوردستان 11 هەزار و 816 کەس توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش شەش هەزار و 468 کەس چاکبوونەتەوە و 455 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.



PM:09:42:23/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 9324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت