كۆمپانیای داناغاز 78 كارمەند رەوانەی ماڵەوە دەكاتەوە


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

كۆمپانیای داناغاز كار لەبواری دەرهێنانی نەوتدا كار دەكات 78 كارمەندی رەوانەی ماڵەوە كردۆتەوە كە زۆربەی خەڵكی ناوچەی چەمچەماڵن، رێكخراوێكی داكۆكی لەكۆمپانیا نەوتییەكانیش دەڵێت، ئەو كارە نایاساییە و قبوڵی ناكەن.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبارەگای رێكخراوی پەنای كار بۆ داكۆكیكردن لەمافی كرێكاری كۆمپانیا نەوتییەكان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاسۆ شێخ محەمەد، بەرپرسی رێكخراوی ناوبراو رایگەیاند، لەڕۆژی 11ی مانگی رابردووەوە كۆمپانیای داناغاز بەبڕیارێكی نایاسایی 78 كارمەندی رەوانەی ماڵەوە كردۆتەوە كە تیایدا مۆڵەتی بێمووچەی پێداون و ناشبێت لەشوێنی دیكە كار بكەن، بۆیە لەو كاتەوە نزیكەی 500 كەس بێكار بوون، ئەوانیش هەوڵی تەواو بۆ چارەسەركردنی كێشەكەیان دەدەن.

هەروەها رەحیم فەرەج، یەكێك لەو كارمەندانەی رەوانەی ماڵەوە كراوەتەوە رایگەیاند، ئەوان چەند ساڵێكە لەو كۆمپانیایە كار دەكەن، بەڵام لەمانگی رابردووەوە  بێ خواستی خۆیان مۆڵەت دراون و هەندێكیشیان بەتەلەفۆن مۆڵەت دراون، بۆ ئەو مەبەستەش داوایان لەكۆمپانیا كردووە روونكردنەوەیان پێبدات، بەڵام روونكردنەوەش نادەن، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانیشیان ئاگادا كردۆتەوە، بەڵام هەڵوێستیان نەبووە.


PM:06:47:20/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو