وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 151 توشبوی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراوە و 11 توشبوش گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی توشبوانی پەتاکەش گەیشتە 10 هەزار و 265 کەس.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 151 توشبوی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراوە کە بەم شێوەیە بوە، هەولێر 24 کەس، سلێمانی  64 کەس، گەرمیان 44 کەس،  هەڵەبجە 13 کەس و لە دهۆکیش 6 توشبووی نوێ تۆمارکراوە.

ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 118 توشبوی کۆرۆنا چاکبونەتەوە کە بە گوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بوە، هەولێر 52 کەس، گەرمیان 7 کەس، راپەڕین 29 کەس، هەڵەبجە 15 کەس و لە دهۆکیش 15 کەس چاکبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕو، لە دوێنێوە 11 کەسی بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە بەم شێوەیە بوە، ( سلێمانی  5)، (هەولێر 4 کەس)، (گەرمیان 2 کەس).

تائێستا لە هەرێمی کوردستان 10 هەزار و 265 کەس توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و 600 کەس چاکبوونەتەوە و 381 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.


PM:08:13:16/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 3200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت