فڕۆكهیهكی سهربازی توركیا كهوته خوارهوه و حهوت كهس گیانیان له دهستدا
فۆتۆ: ئەنادۆڵ
وێستگه نیوز ـ
ئاژانسی ههواڵی ئهنادۆڵوی توركی بڵاویکردەوە، حەوت ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەیان لە پارێزگای وان گیانیان لەدەستداوە کە دووانیان فڕۆکەوان بوون.
بەگوێرەی ههواڵی ئاژانسەکە، ئەو فڕۆکەیە چاودێری پارێزگاكانی هەکاری و وانی کردووە بە تایبەت کە ئێستا شهڕی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا لە سنووری نێوان تورکیا و عیراق گەرمە.
مەحمەت ئەمین بیلمێز، پارێزگای وان، لە تویتێکدا ئەو حەوت ئەندامەی هێزە ئەمنییەکانی بە "پاڵەوان" ناوبردووە و وەزیری بەرگری تورکیاش چووەتە شوێنی رووداوەکە. بڕیاریش دراوە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە بکرێت، كه تا ئێستا نازانرێت هۆكاری كهوتنه خوارهوهی چییه.
هــ. ر
AM:09:25:16/07/2020
ئهم بابهته 2112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت