قوباد تاڵه‌بانی داوای پشتیوانی له‌ گروپی دۆستایه‌تیی كورد له‌ په‌رله‌مانی به‌رتیانیا ده‌كات


وێستگه‌ نیوزـ

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رَمی كوردستان له‌ رێگه‌ی ڤیدیۆوه‌ به‌شداریی له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ گروپی دۆستایه‌تیی گه‌لی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی به‌رتانیا كرد و داوای لێكردن هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر په‌تای كۆرۆنا.

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبتیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌ییسبوك رایگه‌یاندوه‌ كه‌ به‌شداریی لە کۆبوونەوەیەکدا كردوه‌ لەگەڵ گروپی دۆستایەتی گەلی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا و تیایدا داوای پشتیوانی و هاوکاری پەرلەمان و حکومەتی شانشینی یەکگرتووی کرد بۆ زاڵبوون بەسەر پەتای کۆرۆنا و لێکەوتە هەمەجۆرەكانی. 

راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پلانەکانی حکومەتی هەرێمیان کردوه‌ بۆ چاکسازی و هەمەجۆرکردنی ئابووری و بۆی رونكردونه‌ته‌وه‌ كه‌ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان بەلاوە گرنگە، لەم میانەیەشدا حكومەتی  هەرێم ئامادەیە لە چوارچێوەی دەستوردا رێککەوتنێکی گشتگیری درێژخایەن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ ئیمزا بکات. 

لە کۆبوونەوەکەدا سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم و کاروان جەمال تاهیر نوێنەری هەرێم لە بەریتانیا بەشداربوون.


PM:09:31:14/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 1472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت