ههولێر.. 174 شوێن داخران
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەکدا، 174 شوێن بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان داخراون.
پارێزگای هەولێر له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا: "لە سنووری هەر 10 قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر، لەماوەی یەک هەفتەدا، 174 شوێن بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەلایەن لیژنەکانی چاودێری و تەندروستی داخراون".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە پابەندبن بە بڕیار و رێنماییە تەندروستییەکان و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا (دەمامک) ببەستن".
دەشڵێت، "هەر شوێن و کەس و لایەنێک پابەند نەبێت رووبەڕووی رێکاری یاسایی و داخستن دەبێتەوە".
پێشتریش، لە 1ی تەمموزدا، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان دوو هەزار و 260 شوێن داخران.
هــ. ر
PM:06:48:14/07/2020
ئهم بابهته 1496
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت