دهۆك.. 12 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت، 12 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ته‌واوه‌تی چاكبوونه‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرانه‌وه.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆك بڵاویكرده‌وه، دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست، 12 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ته‌واوه‌تی چاكبوونه‌وه و دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان نێگه‌تیڤ ده‌رچوو، ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرانه‌وه.
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "تا ئێستا 208 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌پارێزگای دهۆك به‌ته‌واوه‌تی چاكبوونه‌ته‌وه، له ئێستاشدا، ته‌نیا 83 كه‌س ڤایرۆسه‌كه له جه‌سته‌یاندا چالاكه، به‌ڵام دۆخی ته‌ندروستییان جێگیره".
PM:05:58:14/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت