قوباد تاڵەبانی: ئەمرۆ هەنگاوێکی گرنگمان نا بەرەو خزمەتکردنی باشتری هاووڵاتییان

‌قوباد تاڵەبانی لە مەراسیمی کردنەوەی وێستگەی کارەبای خەبات

وێستگه‌ نیوز ـ

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌ۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌ كردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی كاره‌بای هه‌ڵمی خه‌بات و ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌ی جاده‌ی 100 مه‌تری سلێمانی، خزمه‌تێكی باشتری هاوڵاتییان ده‌كرێت.


قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ریم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "سەرۆكی حكومەت و بەندە لەگەڵ هەردوو وەزیری کارەبا و پلاندانان، بەشداربووین لە رێوڕەسمی کردنەوەی وێستگەی بە‌رھە‌مھێنانی كارە‌بای 300 مێگاواتی هەڵمیی قەزای خەبات لە‌ ھە‌ولێر".

وتیشی: "ئەم پڕۆژەیە كە لە كابینەی پێشوودا دەست بەدروستكردنی كراوە، لە ئێستادا قۆناغی یەکەمی دەکەوێتە کار".

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "كەوتنەگەڕی هەردوو یەکەی ئەم وێستگەیە کارەبای هەرێمی كوردستان بەرێژەی 10% زیاد دەكات، بە كردنەوەی ئەم وێستگەیە و دەستپێکردنی پرۆژەی شەقامی 100 مه‌تری سلێمانی خزمەتێکی باشتری هاوڵاتیان دەکرێت، هەلی کارێکی زۆریش دەڕەخسێنین".

ده‌شڵێت: "خەڵكی كوردستان شایستەی خزمەتی زیاترن و لەم پێناوەشدا هەرچی لە‌تواناماندا بێت درێغی ناكەین".



PM:02:04:14/07/2020










ئه‌م بابه‌ته 1356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو