توشبوی نوێی كۆرۆنا له چین تۆمار كرا
وێستگه نیوزـ
پێنج توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین تۆماركران، به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن له‌چاو رۆژانی پێشوو توشبوی نوێ كه‌مبوه‌ته‌وه، به‌ڵام تۆماركردنی حاڵه‌تی نوێ، نیشانه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڤایرۆیسه‌كه‌یه له‌و وڵاته.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به‌رپرسانی ته‌ندروستیی چین رایانگه‌یاند كه له دوێنێوه تائێستا ته‌نها پێنج توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون، ئه‌وه‌ش له‌چاو رۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا، كه‌متره كه تیایدا هه‌شت كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
ئه‌و پێنج توشبوه نوێیه هیچ نیشانه‌یه‌كی ڤایرۆسه‌كه‌یان تێدا ده‌رنه‌كه‌وتوه، شه‌ش له‌وانه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌هه‌مانشێوه بێ نیشانه بوون، به‌ڵام سه‌رجه‌میان وه‌ك هه‌ڵگری نوێی ڤایرۆسه‌كه تۆمار كران.
چین سه‌رچاوه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو له مانگی كانونی یه‌كه‌می 2019 و دوای ده‌ركه‌وتنی له شاری ووهان، ڤایرۆسه‌كه به كۆڤید-19 ناونرا و به‌هۆیه‌وه 83 هه‌زار و 603 كه‌س توش بوون.
AM:10:45:14/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت