به‌رپرسێكی باڵای هه‌په‌گه نوێترین ئاماری شه‌ڕی حه‌فته‌نین بۆ وێستگه نیوز ئاشكرا ده‌كات
وێنە..ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) رایگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا له ناوچه‌ی حه‌فته‌نین، 36 سه‌ربازی توركیا به ده‌ستی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه كوژراون و برینداربوون.
دیار ده‌نیز، به‌رپرسی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) تایبه‌ت بۆ وێستگه نیوز-ی ئاشكرایكرد كه له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان له ناوچه‌ی حه‌فته‌نین 31 سه‌رباز كوژراون و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.
وتیشی: له 11ی ته‌مموزدا هێزه‌كانی توركیا ویستویانه هێرش بكه‌نه‌سه‌ر گردی بیرهات و گردی تارتاڵ له حه‌فته‌نین، به‌ڵام گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان له سێ لاوه به‌ره‌نگاریان بوونه‌ته‌وه و حه‌وت سه‌ربازی سوپای توركیایان كوشتوه.
دیار ده‌نیز زیاتر رونیكرده‌وه كه ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه سێ چالاكییان له‌دژی سوپای توركیا له هه‌مان ناوچه ئه‌نجامداوه و تیایدا 16 سه‌ربازی توركیا كوژراون و پێنجی دیكه‌ش برینداربون.
به‌رپرسی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل باسی له چالاكییه‌كانی دوێی په‌كه‌كه‌ش كرد و وتی "دوێنێ سوپای توركیا هه‌وڵیدا له دۆڵی به‌رازان هێرش بكات، به‌ڵام گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه روبه‌ڕویان بوونه‌ته‌وه و هه‌شت سه‌ربازی سوپای توركیایان كوشتوه."
PM:04:10:13/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت