دادگای هەولێر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سۆران عومەر دەردەکات


وێستگەنیوز-

سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سۆران عومەر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی دەردەکات و داواش لە پۆلیس دەکات ئەو پەرلەمانتارە رادەستی دادگا بکرێت.

لە فەرمانێکدا کە واژۆی دادوەر عماد فارس رەشید لە  سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێری لەسەرە هاتوە، "گشت ئەندامانی پۆلیس ئێوە رێگەتان پێدراوە و لە سەرتانە ئەم تۆمەتبارە (سۆران عومەر) بگرن و بیدەنە دادگاکەمان چونکە لە بنکەی پۆلیسی خانەقا سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە". 
 
لە فەرمانی دەستگیرکردنی ئەو پەرلەمانتارەدا هاتوە، سۆران عومەر بەپێی ماددەی 433 لە یاسای سزادانی عێراقی داواکراوە.
  
7ی مانگی ئایاری ئەمساڵ بە دەنگی 57 پەرلەمانتار پارێزبەندیی سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان هەڵگیرا، هەرچەندە 15ی حوزەیران رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە، بەڵام وەزارەتی دادی هەرێم بڕیارەکەی سەرۆکی پەرلەمانی بە "پێچەوانەی رێسای گشتی پلەبەندی یاسایی" ناوبرد و بڕیاری لادانی پارێزبەندی سۆران عومەری پەسەندکرد.


PM:07:34:12/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 2072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت