کازم فاروق: حکومەت مووچەی پێنادرێت و ناشهێڵێت بەغدا بینێرێت

‌كازم فاروق، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان

وێستگه‌ نیوز ـ

سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌غدا داوای له‌ هه‌رێم كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی به‌نداوه‌كان دابین بكات، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم كارئاسانیان بۆ ناكات و نایه‌وێت ئه‌و كاره‌ بكات.


كازم فاروق، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ نووسینێكدا له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: بەپێی دەستووری عیراقی، بەنداوەکان سیادین و پێویستە حکومەتی عیراق تێچووی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و مووچەی فەرمەنبەرانی بدات.

ئه‌وه‌شی نووسیوه‌: "ماوەی چەند مانگێکە حکومەتی عیراقی رەزامەندە کە مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی بەنداوی دوکان و دەربەندیخان بخاتە سەر بەغدا و لەوێوە مووچەیان بۆ بنێرێت، بەڵام حکومەتی هەرێم وەڵامیان ناداتەوە و مامەڵەکە بەڕێناکات".

ئه‌وه‌شی وتووه‌: ئەم حکومەتە نە خۆی مووچەی خەڵکی پێ دەدرێت و نە دەشهێڵێت بەغدا مووچەیان بۆ بنێرێت!.

هــ. ر


PM:02:05:12/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت