زاخۆ.. گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ خنکا


وێستگەنیوز- رەڤەند گوهەرزی

بەرپرسی راگەیاندنی بەرگریشارستانی لە دهۆک رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی چەم باهیڤ لە سنوری قەزای زاخۆ گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ خنکا و کەسێکی دیکەش لە خنکان رزگارکرا.

مقەدم بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادارکراین لە سەر رووداوێکی خنکان لە گوندی چەم باهیڤ لە سنوری قەزای زاخۆ .

وتیشی، دوای گەیشتنی تیمەکانمان بۆ شوێنی رووداوەکە دیاربوو گەنجێک بەناوی (ا.ع.ا) تەمەن 18 ساڵ خنکاوە و یەکێکی دیکەش لەلایەن هاوڵاتیان لە خنکان رزگارکرابوو.

ئاماژە بەوەشکرد، تیمەکانیان توانیویانە تەرمەکە لە ئاو بێنەدەرەوە و رەوانەی پزیشکی دادوەری کرا.

ئەوەشی خستەڕو، لەلایەکی دیکەشەوە ئەمڕۆ لە نزیک پردی دەلال لە زاخۆ دووکەسی تر لە خنکان رزگارکران کە یەکێکیان منداڵێك بووە.


PM:11:49:10/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت