گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان: جێبەجێکردنی شەقامی 100 مەتری دەستپێدەکات
بەشێک لە دیزاینی شەقامەکە
وێستگەنیوز-
گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان رایگەیاند، لە سبەی شەممەوە جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی شەقامی 100 مەتری لە پردی تاسڵوجە دەستپێدەکات و لە گوندی دەمرکان کۆتایی دێت.
گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "جێبەجێ کردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دەست پێدەکات، قۆناغی یەکەمی شەقامەکە 32 کیلۆمەترە و لە پردی تاسڵوجە دەستپێدەکات و لە گوندی دەمرکان کۆتایی دێت".
ئەمڕۆش وێستگەنیوز بڵاویکردەوە، سبەی شهممه 11ی تهمموزی 2020، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی پارێزگای سلێمانی دەکات و بەشداری لە دانانی بەردی بناغە و دەستپێکردنی رێوڕەسمی شەقامی 100 مەتری دەکات.
شەقامی 100 مەتری سلێمانی لە ساڵی 2011وە دەست بە دیزاین و ئامادەکارییەکانی کراوە و ماوەی شەش ساڵیشە بەردی بناغەی دانراوە، بەڵام تائێستا کارەکانی پڕۆژەکە دەستیپێنەکردووە.
PM:09:35:10/07/2020
ئهم بابهته 2040
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت