یەکەم پەرلەمانتاری عێراق بەهۆی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا


وێستگەنیوز-
دەزگاکانی راگەیاندنی عێراق بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ هەینی غیداء کمبش، پەرلەمانتاری پارێزگای دیالە و سەرۆکی لیژنەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی عێراق دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، گیانی لەدەستدا.

لەوبارەیەوە پەرلەمانتار رەعد دهلەکی بە دەزگاکانی راگەیاندنی عێراق راگەیاندوە، ئەمڕۆ هەینی  دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و مانەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژێک لەژێرچاودێری چڕی پزیشکیدا، غیداء کمبش، پەرلەمانتاری پارێزگای دیالە و سەرۆکی لیژنەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی عێراق گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دو هەفتە لەمەوبەر ئەو پەرلەمانتارە توشی کۆرۆنابوە و لەسەرەتای توشبوونی بەپەتاکە دۆخی تەندروستی ناجێگیربوە.


PM:05:01:10/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 3156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو