پەکەکە کوژرانی 10 سەربازی تورکیای راگەیاند


وێستگەنیوز-

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە (8 و 9ی تەمموز) لە هەفتانین 10 سەربازی تورکیا کوژراون.

هەپەگە لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "چالاکی هێزەکانمان لە دژی هەوڵی داگیرکەری لە هەرێمی هەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە، لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێڕی جەنگی هەفتانیندا، 8ی ئەم مانگە هێزەکانمان لە گردی شەهید جودی لە دەڤەری شەشدارا لەدژی داگیرکەران چالاکیان بە قەناس ئەنجامداوە، لە چالاکیەکەدا سەربازێکی دوژمن سزادرا".

ئەوەش هاتوە، "دوێنێ 9ی مانگ،  هێزەکانمان چالاکیان لەدژی سەربازانی دوژمن لەسەر گردی شەهید جودیی شەشدارا ئەنجامدا، لە چالاکیەکەدا کە بە بەهێزی لە بارەگاکانی دوژمن درا، دوو سەنگەر بە تەواوی لەناوبران و هەشت سەرباز سزادران و دوو سەربازیش برینداربوون، ئەو چالاکییە بۆ یادکردنەوەی هەڤاڵانمان گۆران، ڤیان و خابوور ئەنجامدراوە کە لە 3ی ئەم مانگەدا "تەمموز” لە خانتوور شەهید ببون".

هەپەگە باسی لەوەشکردوە، "هەروەها دوێنێ هێزەکانمان لەدژی هێزی داگیرکەران لە دەڤەری گردی تونێلی سەر بە شەشدارا چالاکی بە قەناسیان ئەنجامدا، لە چالاکیەکەدا سەربازێکی دوژمن سزادرا".



PM:04:52:10/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت