روسیا پشتیوانی خۆی بۆ گفتوگۆی نێوان کورد و حکومەتی سوریا رادەگەیەنێت


وێستگەنیوز-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، پێشوازی لە گفتوگۆی نێوان کورد و حکومەتی سوریا دەکەن و باوەڕیانوایە دەبێت سورییەکان خۆیان داهاتوی وڵاتەکەیان دیاریبکەن.

ماریا زاخارۆفا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بە پێویستی دەزانن پێکهاتەکانی سوریا رێز لەو جیاوازییە مێژویانە بگرن کە بەدرێژایی دروستبونی وڵاتەکەیان بونیان هەبوە، بەتایبەت پێکەوەژیانی پێکهاتەکان لەو وڵاتەدا دەبێت "رێزلێگیراو بێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوچەکانی باکوری سوریا لەگەڵ تورکیا هەندێ کێشەی مێژوییان هەیە، بەڵام پێکهاتەکانی سوریا لە وڵاتەکەیاندا بە ئازادی بەیەکەوە دەژین، مۆسکۆ جەخت لە پاراستنی پەیوەندییە مێژوییەکان دەکاتەوە و دەخوازێت داهاتوی سوریا بە رێککەوتنی هەموو لایەنەکان و بە ئاشتی بەڕێوەببرێت.

پێشوتر چەندجارێک هەسەدە و حکومەتی سوریا لەبارەی هەرێمی رۆژئاوای کوردستان گفتوگۆیان کردوە، بەڵام بەهۆی جیاوازییەکانیان نەگەیشتونەتە رێککەوتن.


PM:04:33:10/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت