ئەوقاف لەبارەی نوێژی هەینی بڕیاریدا


وێستگەنیوز-
 بەڕێوەبەری ئەوقافی ڕاپەرین رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی راپەڕین دەکەن کە سبەی هەینی و بۆ چەند هەفتەیەکی دیکەش نوێژی هەینی لە مزگەوتەکاندا بەڕێوەناچێت، ئەوەش بە ئامانجی خۆپارێزی موسڵمانان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

غەریب ئەحمەد، بەڕێوبەری ئەوقافی ڕاپەڕین لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئاگاداری مامۆستایانی ئاینی سنوری ڕاپەڕین و موسڵمانانی سنورەکە دەکەنەوە کە سبەی هەینی 10ی تەمموز وتاری هەینی لە مزوگەتەکاندا ناخوێندرێتەوە.

ئەوەش هاتوە، هەروەها بۆ ماوەیەكی دیکەش واتە بۆ چەند هەفتەیەكی دیکە مزگەوتەكان بە داخراوەیی دەمێنەوە، خوای گەورە هەموو لایەك پارێزراو و تەندروست باش بكات.



PM:11:59:09/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 5844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت