فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی چیایه‌كی نزیك له‌ شیلادزێ ده‌كه‌ن

‌دیمەنێک لە بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا.. فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ

په‌یامنێری وێستگه‌ نیوز رایگه‌یاند، له‌ ئێستادا فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا دوو جار به‌ سه‌ختی بۆردومانی چیایه‌كی نزیك له‌ شیلادزێیان کرد.


ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی، په‌یامنێری وێستگه‌ نیوز وتیشی: "بۆردومانه‌كه‌ی توركیا چیای کورەژاری گرتووه‌ته‌وه‌ كه‌ دوو کیلۆمەتر لە سەنتەری شێلادزێ دووره‌ و هەر ئەمڕۆ دوو جار بە سەختی بۆردومان کرا".


ئاماژەی بەوەشدا: چیای کورەژار کە نزیکە لە شیلادزێ لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەمە سێیەم جارە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومان دەکرێت، کە ناوچەیەکی ستراتیژییە و لە ماوەی دوو مانگی رابردووشدا بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە سێ گەنجی دانیشتووی شیلادزێ شەهید بوون.

هەروەک روونیکردەوە: سووڕانەوەی فڕۆکەی هەواڵگری و چاودێری توورکی بەسەر ئاسمانی چیای مەتین و کورەژارو نێروەو رێکان بەردەوامە، ئەمەش ترس و دڵە راوکێی لەناو هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە دروست کردووە.


AM:09:39:09/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو