هۆكاری كەمی گەیشتنی دەرمانی كۆرۆنا بۆ سلێمانی ئاشكرا دەبێت

‌د.حەسەن تەمیمی

وێستگە نیوز-

وەزیری تەندروستی  عێراق رایگەیاندووە، ئەوان بە گرنگیەوەچاودێری دۆخی كۆرۆنا لەسلێمانی دەكـەن و چەندینجار هاوكاریان ناردووە بۆ سلێمانی، بەڵام چونكە وەزیری تەندروستی هەرێم داوایكردوە ئەو هـاوكاریانە لەڕێگەی ئەوانەوە دابەش بكرێت بەشێكی زۆر كەمی گەیشتۆتە سلێمانـی.

ڕێزان شێخ دلێر، پەرلەمانتاری یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، وەفدێكی فراكسیۆنەكەیان سەردانی د.حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراقیان كردووە و جەختیان لەسەر كێشە كەڵەكەبووەكانی كەرتی تەندروستی كردۆتەوە بەتایبەت لە پاڕێزگای سلێمانی و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوانی پەتای كۆرۆنا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ وەزیری تەندروستییان ڕوونكردۆتەوە، دوای بەغدا زۆرترین ڕێژەی تووشبوان بە كۆرۆنا لە سلێمانیە، بۆیــە پێــویستە وەك حكومەتی فـیدراڵ هـەوڵـی گــەیاندنی زۆرتــرین هـــاوكاری بدەن بۆ تەندروستی سلێمانی و قەزا و ناحیەكانی .

رێزان شێخ دلێر دەڵێت "د.حەسەن تمیمی جەختـیكردەوە لەوەی ئەوان بە گرنگی و وردییەوە چاودێری دۆخی سلێمانی دەكـەن و چەندینجار هاوكاریان ناردوە بۆ سلێمانی، بەڵام چونكە وەزیری تەندروستی هەرێم داوایكردوە ئەو هـاوكاریانە لەڕێگەی ئەوانەوە دابەش بكرێت بەشێكی زۆر كەمی گەیشتۆتە سلێمانـی  و لەماوەی ڕابردوو هاوكاری حكومەتی توركیـاش هاتۆتە بەغدا و هەولێر، بەڵام نەگەیەنراوەتە سلێمانی، بە ڕوونی پێیوتین كە كێشەكە لە لای خۆتـانەوەیە،  وەزیری تەندروستی وتیشی هەولێر و دهــۆك دۆخیان زۆر باشترە پێویست بوو ئەوانیش هاوكـاری سلێمانی بكـەن".

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بەردەوام پارێزگای سلێمانی لەڕیزی پێشەوەی تووشبووان و مردووانی كۆرۆنا بووە.


PM:09:05:08/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو