ئەمڕۆ لەسلێمانی تەنها دوو تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە


وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ تەنها دوو تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە ئەوەش بەهۆی خۆپارێزی هاوڵاتیان بەڕێنماییەكان.

عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و سەرۆكی لیژنەی ناشتنی تەرمی قوربانیانی كۆرۆنا رایگەیاندووە، پابەندبوونی هاوڵاتیان بەڕێنماییە خۆپارێزییەكان ئامارەكانی مردنی كۆرۆنای لە سلێمانی كەمتر كردوەتەوە، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی دوو كەس بە كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە كەسێكیان خەڵكی ناو شاری سلێمانیە و ئەوەی دیكەشیان خەڵكی رانیەیە.

بەپێی راگەیەندراوی دوێنێی وەزارەتی تەندروستی، تووشبووانی كۆرۆنا گەیشتە 8 هەزار 134 كەس و چاكبووانیش 2 هەزار و 868 كەس، 271 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.


PM:08:12:08/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو