تەندروستی گەرمیان هۆشداری دەداتە پزیشك و كارمەندان

‌ژمارەیەک پزیشک و کارمەندی تەندروستی گەرمیان لە نەخۆشخانەی قەڵا

وێستگە نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان هۆشداری دەداتە پزیشك و كارمەند و فەرمانبەران كە ئەگەر بێ پشكنین دەنگۆی تووشبوونیان بەكۆرۆنا بڵاوبكەنەوە رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لەنووسراوێكدا كە ئەمڕۆ بۆ دەزگا تەندروستییەكانی سنوورەكەی دەركردووە رایگەیاندووە: "ئاگادارتان دەكەینەوە كە هەر پزیشك و كارمەند و فەرمانبەرێك دەنگۆی تووشبوونی بەنەخۆشی كۆرۆنا بڵاوبكانەوە پێویستە پشكنینی كۆرۆنا لەتاقیگەی تایبەت بەكۆرۆنا لەبەڕێوەبەرایەتییەكەمان ئەنجام بدات گەر دەركەوت كە تووشبووە ئەوا مۆڵەتی یاسایی پێدەدرێت و دەست لەكارهەڵگرتن و دەستبەكاربوونی بۆ دەكرێت، بەپێچەوانەوە بەرپرسیار دەبن بەرامبەر رێكارە یاساییەكان".

لەدوای جەژنی رەمەزانەوە رێژەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەناوچەی گەرمیان بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لەزیادبوون كردووە.


PM:04:04:08/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو