رۆژی هه‌ینی ته‌رمی شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانی ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان
شێخ محه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی
وێستگه نیوز ـ
بڕیاره رۆژی هه‌ینی 10ی ته‌مموزی 2020، ته‌رمی كه‌سایه‌تی ئاینی و رابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری، شێخ محه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی بنه‌ماڵه‌كه، رۆژی هه‌ینی 10ی ته‌مموزی 2020، كاتژمێر یه‌ك و 20 خوله‌كی نیوه‌ڕۆ، ته‌رمی كه‌سایه‌تی ئاینی و رابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی، رابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری، له رێوره‌سمێكدا بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان و به خاك بسپێردرێت.
بەیانی رۆژی شەممە كاتژمێر 08:30 بە كاتی كوردستان شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی، كەسایەتی ئاینی و رابەری تەریقەتی قادری لە وڵاتی ئەمریكا لە دوای مانەوەی بۆ ماوەی یەك ساڵ و مانگێك بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
شێخ محەمەد ساڵی 1938 لە گوندی کربچنەی سەر بە شارۆچکەی سەنگاو لەدایکبووە، لەدوای کۆچی دوایی شێخ عەبدولکەریمی باوکی، بە سەرۆکی تەریقەتی قادری هەڵبژێردراوە.
لە سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ باری تەندروستیی شێخ محەمەد تێکچوو، بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەکانی ئەمریکا کرا.
PM:03:00:08/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت