كۆیه..له روداوێكی هاتوچۆدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ روداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای ھه‌ولێر – كۆیه رویدا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و پێنجی تر برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی كۆیه رایگه‌یاند كه كاتژمێر 2ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ی ته‌مموزی 2020، له‌سه‌ر رێگای ھه‌ولێر -كۆیه روداوێكی ھاتوچۆ له‌نێوان ئۆتۆمبێلی ئۆپترا تایبه‌ت و نیسان ده‌بڵ رویدا.
راشیگه‌یاند كه له‌و روداوه‌دا پێنچ ھاوڵاتی برینداربوون و كه‌سێكی دیكه‌ش گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌باره‌ت به هۆكاری روداوه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی كۆیه ئاشكرایكرد كه له‌ئه‌نجامی تێپه‌ڕاندنی ھه‌ڵه ئه‌و روداوه دروستبووه.
PM:05:46:06/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1688
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت