نوێنه‌رانی ئه‌و پێكهاتانه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاندوه "پێشهاتێكی مه‌ترسیدار و پێشێلكردنی ده‌ستوره، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی كه‌ركوك په‌سه‌ند بكات".
ده‌شڵێن "ئێمه وه‌ك نوێنه‌رانی هه‌ردوو پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی و توركمان به‌ته‌واوی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه به‌بێ ره‌چاوكردنی بۆچونی ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌رێم رێككه‌وتووه".
نوێنه‌ری عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی كه‌ركوك له به‌یاننامه‌كه‌یاندا پێیان وایه كه "گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه زیانی بۆ ئه‌و ئاشتی و سه‌قامگیرییه ده‌بێت كه دوای پرۆسه‌ی سه‌پاندنی یاسا له ساڵی 2017 له كه‌ركوك هاتوه‌ته ئاراوه".
رۆژی 25-9-2017 ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان و شاری كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان ئەنجامدرا و بەپێی ئەنجامەكانیش 93%ی دەنگی بەڵێ بوو بۆ سەربەخۆیی، دواتر حكومەت و پەرلەمانی عیراق چەندین بڕیاریان لە دژی هەرێمی كوردستان دەكرد و ئێوارەی رۆژی 29-9-2017 گەشتی نێودەوڵەتی فڕۆكەخانەكانی سلێمانی و هەولێر راگیران.
لە 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، هێرشی هێزە عیراقییەكان به فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌وكاته‌ی عیراق به‌ناوی ئۆپراسیۆنی سه‌پاندنی یاسا بۆ كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكانی هەرێم ده‌ستیپێكرد و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه لە شاری كه‌ركوك و دوزخورماتوو و داقوق کشانەوە و هێزە عیراقییەکان و حەشدی شەعبی ئه‌و ناوچانه‌یان كۆنترۆڵ كرده‌وه و ئاڵای كوردستانیان له‌سه‌ر بینای پارێزگای كه‌ركوك داگرت و ئاڵای عیراقیان له شوێنی هه‌ڵكرد.
دواتر و رۆژی سێشه‌ممه 17ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له مه‌خمور و گوێر و شه‌نگال و سنونێ و باشیك و به‌نداوی موسڵ كشانه‌وه و هێزه عیراقییه‌كان چوونه شوێنیان، هاوكات هێزه عیراقییه‌كان چوونه ناو خانه‌قین و جه‌له‌ولا و ئاڵای عیراقیان له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ش هه‌ڵكرد.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی 20ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، هێزه عیراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی چونه ناو شارۆچكه‌ی پردێ كه له‌ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ربه پارێزگای كه‌ركوكه و دوا ناوچه‌ی ئه‌و پارێزگایه بوو كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌دا بوو، به‌وشێوه‌یه‌ش سه‌رجه‌م ناوچه كوردستانییه جێناكۆكه‌كان له ده‌ستی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌مان و چوونه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عیراق.
له‌دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه، به‌رپرسانی ئه‌وكاته‌ی به‌غدا و له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه حه‌یده‌ر عه‌بادی، به‌چه‌ندین جۆر سزای به‌رپرسانی ئیداری و ئه‌منیی پێشوی كه‌ركوكیان دا و له پۆسته ئیدارییه‌كان لایان بردون و به‌رپرسی عه‌ره‌ب و توركمانیان خسته شوێنه‌كانیان، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی چه‌ندین جار فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ هه‌ندێك له‌و به‌رپرسانه ده‌ركرد.