به وێنه.. جووتیارانی هه‌ولێر تەماتەکانیان فڕێدایه سه‌رشه‌قامه‌كان
دیمەنی فڕێدانی بەرهەمی جووتیاران لە هەولێر
وێستگه نیوز ـ
له هه‌ولێر جووتیاران دژی ساغ نه‌بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و ته‌ماته‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان فڕێ‌دا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ی ته‌مموزی 2020، بەشێک لە جووتیارانی هەولێر گردبوونەوە و تەماتەکانی خۆیان فڕێدایه سه‌ر شه‌قامه‌كان، ئه‌مه‌ش وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك دژی ساغنه‌بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان.
له‌و باره‌وه بێگەر تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: هەمیشە گرفتی ساخنەبوونەوەی بەرووبوومە کشتوکاڵییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان وەک پێویست هەبووە، بەڵام ئەمساڵ جیاوازترە، چونکە هەم قەدەخەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەیە، هەم لەنێوان هەرێمی کوردستان و بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عیراقیش هەیە".
بێگەر تاڵەبانی، راشیگه‌یاند: یەکێک لە گرفتە گەورەکان ئێستا بە ئەندازەی ئەوەی هەرێمی کوردستان بەرهەمی نێوخۆیی هەیە و دەیخاتە بازاڕەوە، لە ناوەڕاست و خوارووی عیراقیش بە هەمانشێوە ئەو بەرهەمە وەرزی پێگەیشتنیه‌تی.
بەشێک لە جووتیاران داوای کردنەوەی کارگەکانی دۆشاوی تەماتە دەکەن بۆ ئەوەی بەرهەمەکانیان بەشێکی لەوێ ساخبێتەوە، بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: "گرفتی بنچینەیی ئەوەی کە ئەو تەماتەیەی لە هەرێمی کوردستان بەرهەمدەهێنرێت، ئەو تەماتەیە نییە کە بۆ دۆشاوی تەماتە دەشێت، چونکە جۆرەکەی هەم دەنکی زۆرە هەم ئاوی کەمە. لە 10 ته‌ن تەماتە رەنگە ته‌نێک بۆ ته‌ن و نیوێک دۆشاوی تەماتەی لێ بەرهەمبهێنرێت، خاوەنی کارگەکانیش پێیانوایە لەو بابەتەدا ئەوان زەرەرمەند دەبن".
PM:01:28:06/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت