وێستگه نیوز ـ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شوێن و هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه بڵاوكرده‌وه و داوایان لێده‌كات سه‌ردانی لینكه‌كان بكه‌ن. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زمونه‌كان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه: "ئاگاداری سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە دەکەینەوە، لە رێگەی ئەو لینکانەی خوارەوە بەپێی پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوەکانیان بزانن". ده‌شڵێت: "بۆیە داوایان لێ دەکەین رۆژێک پێش ئەنجامدانی ئەزموونە گشتییەکان سەردانی هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان". 1- پۆلی 12ی ئامادەیی زانستی و وێژەی پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی (پەروەردەی گشتی هەولێر) 2- پۆلی 12ی ئامادەیی زانستی و وێژەی پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی (پەروەردەی گشتی سلێمانی) 3- پۆلی 12ی ئامادەیی زانستی و وێژەی پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی (پەروەردەی گشتی دهۆک) 4- پۆلی 12ی ئامادەیی زانستی و وێژەی (پەروەردەی گشتی هەڵەبجە) 5- پۆلی 12ی ئامادەیی زانستی و وێژەی پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی (پەروەردەی گشتی گەرمیان).
ئه‌م بابه‌ته 3136 جار خوێنراوه‌ته‌وه