فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری ناحیەی دەرکار بۆردومان دەکەن


وێستگەنیوز-
پەیامنێری وێستگەنیوز لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند، لە ئێستادا فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا ناوچەکانی ئەڤل و پیربلا و دەوروبەری گوندی منینێ لە سنوری ناحیەی دەرکار سەر بە قەزای زاخۆ بۆردومان دەکەن.

پەیامنێری وێستگەنیوز لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا  جارێکی دیکە بە ئاسمانی سنوری ناحیەی دەرکار سەر بە قەزای زاخۆدا سوڕاونەتەوە و ناوچەکانی ئەڤل و پیربلا و دەوروبەری گوندی منینێ-یان بۆردومانکردوە.

پێشوتریش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی گوندی بەرەخێی سەر بە ناحیەی دەرکار لە سنوری قەزای زاخۆیان بۆردومان کردوە و بە گوێرەی زانیارییەکان بۆردومانەکە زیانی گیانی نەبوە، بەڵام بەشێک لە پوش و پاوانی بەرزاییەکانی ئەو  گوندە سوتاون.

لە ناوەڕاستی مانگی رابردوەوە توركیا چەندینجار هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچە سنورییەكانی هەرێم بەبیانوی هەبونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئەنجامداوە.




PM:08:40:02/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت