دوو ژن و خوێندكارێك لە رۆژهەڵاتی کوردستان كۆتاییان به‌ ژیانی خۆیان هێنا

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا دوو ژن لە شارەکانی ئورمیە و تیکاب و هەروەها خوێندکارێکی بلیمەت لە شاری سەقز کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی سێشەممە 30ی حوزه‌یرانی 2020، ژنێکی تەمەن 60 ساڵی خەڵکی گوندی چۆرش سەر بە ئورمیە بە ناوی بەسنا ئەحمەدی، لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەسنا ئەحمەدی چەند رۆژ پێشتر بە هۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژی دووشەممە 29ی حوزه‌یران، خوێندکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی مستەفا تەیمووری، كه‌ خوێندکاری بەشی ئابووری زانکۆی کوردستان بووە، بە هۆی رێگری بەرپرسانی زانکۆ لەمەڕ چوونی ناوبراو بۆ بەشداری ناوبراو لە ئۆلەمپیاد و هەروەها دژایەتی داواکاری ناوبراو بۆ گرانتی دەرەوەی وڵات، خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەروەها، رۆژی چوارشەممەی رابردوو، ژنێکی لاوی خەڵکی تیکاب بە ناوی زارا نامداری، بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە. ناوبراو خێزاندار و دایکی منداڵێک بووە.

هــ. ر


AM:08:29:02/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو