پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ فۆرمی رەتکردنەوەی موچەی خانەنشینیان پڕکردەوە


وێستگەنیوز-
سەرۆکی فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هەر چوار پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی  فۆرمی رەتکردنەوەی موچەی خانەنشینیان پڕکردەوە و بەشێوەیەکی ئارەزومەندانە دەستبەرداری موچەکانیان بوون، ئەوەش وەک پابەندبوون بەو بەڵێنەی بە دەنگدەرانی جوڵانەوەکە و خەڵکی کوردستانیان داوە.

کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ هەر چوار پەرلەمانتارەکەی جوڵانەوەکەیان فۆڕمی رەتکردنەوەی موچە و ئیمتیازاتی خانەنشینیان پڕکردەوە و دوای تەواوبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمان دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هۆکاری بڕیارەکەیان پابەندبوونە بەو بەڵێنەی لە کاتی هەڵبژاردنەکان بە خەڵکی کوردستانیانداوە و راستگۆیانە وتویانە دوای تەواوبوونی خولی پەرلەمان رازی نابن بەرامبەر چوار ساڵ پەرلەمانتاری موچەی خانەنشینی هەتاهەتایی وەربگرن.

ئەوەشی خستەڕو، هۆکاری دوەمی بڕیاکەیان ئەوەیە ناکرێت مامۆستایەک نزیکەی 40  ساڵ خزمەت بکات و بە 400 هەزار دینار خانەنشین بێت، بەڵام پەرلەمانتارێک موچەی خانەنشینیەکەی زیاتر لە چوار ملیۆن دینار بێت، "بڕیارەکەی ئێمەش جگە جێبەجێکردنی بەڵێنەکەمان، بڕوابوونیشە بەو دادپەروەرییەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەرەتای دروستبوونییەوە خەباتی بۆ دەکات".


کازم فاروق
راستگۆیی و وەفایە بەو بەڵێنەی داویانە بەو کەسەی توشی 
نەبین بەشێک لەو گەندەڵەییە پارتی و یەکءتی و شەریکەکەنایان ناعەدالەتی دەکەین 
شەرم دەکەین بە چوار ملیۆن خانەنشین بکرێن و مماۆستایەیەک بە ٤٠٠ ملیۆن دینار خانەنشین بکرێن 
ئەوە بنەمای کارکردنی نەوەی نوێە 

ئەوانەی ٤٥ خزمەت و ١٥ ساڵ خزمەت بە ١٥لە سەد خانەنشین دەکرێت و بە دو ملیۆن خاننەشین بکات،، 
داوا دەکەین سەرجەم رەتیان بکەنەوە/






PM:12:24:01/07/2020










ئه‌م بابه‌ته 1776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت