له سنوری زاخۆ دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كه‌وتنه خواره‌وه
پاشماوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان
وێستگه نیوزـ
بەڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باتیفا له سنوری قه‌زای زاخۆی سه‌ربه پارێزگای دهۆك، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کەوتنەخوارەوە و له شوێنی كه‌وتنه خواره‌وه‌كه‌شدا ده‌یان دۆنم زه‌وی سوتان.
دلشیر عه‌بدولستار، بەڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باتیفا راگه‌یاندوه كه فڕۆكه‌كان لە دوو گوندی سنوری قه‌زای زاخۆ كه‌وتونه‌ته خواره‌وه و نازانرێت سەر بە چ لایەکن، له یەکێک لە گوندەکانیش به‌ناوی كه‌ریت عه‌لی 80 دۆنم زەوی سووتاوه و به‌هۆی بۆردومانی دوو فڕۆكه‌كه‌شه‌وه خه‌ڵک له گونده‌که‌دا نه‌ماون.
هاوکات زێره‌ڤان مو‌سا، بەڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ده‌رکار تایبەت بە وێستگە نیوزی راگەیاند: فڕۆکه‌یه‌کی بێفڕۆکه‌وان ئێواره‌ی رۆژی سێشەممە 30ی حوزەیران، له گوندی دێرێ سه‌ر به ناحیه‌ی ده‌رکار، که بۆ کاری چاودێریی سه‌ربازی به‌کاردێت که‌وتووەته خواره‌وه.
کەوتنەخوارەوەی ئەو دوو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لەکاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان تورکیا و پەکەکە ماوەیەکە رووی لە هەڵکشان کردووە؛ بەڵام تائێستاش تورکیا و پەکەکە هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی ئەو دوو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەوە نەداوە.
رۆژی پێنجشەممە 25-06-2020 بەهۆی هێرشێکی ئاسمانییەوە بۆسەر سەیرانگەی کونەماسی لە شارباژێڕی سلێمانی بە وتەی قایمقامی شارباژێر "چەکدارێک" کوژراوە و شەش هاوڵاتیش برینداربوون، شەڕ و پێکدادانەکان رۆژی دواتر بەردەوام بوو، لە ناحیەی دەرکار-ی سه‌ربه پارێزگای دهۆك شەڕ لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە روویدا و دەنگی جۆرەها چەک لە شەڕەکە دەبیسترا.
شەوی 15ی حوزەیرانی2020 هێزەكانی توركیا ئۆپەراسیۆنێكیان بە ناوی "چڕنووكی هەڵۆ" لە دژی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان - پەکەکە دەستپێكرد.
وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاند لەو ئۆپەراسیۆنەدا 81 ئامانجیان لە شنگال، قەرەچووخ، قەندیل، زاپ، ئاڤاشین، باسیان و خواكوڕك، پێكاوە، بەڵام سەرچاوەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان رایانگەیاند تەنیا دوو شەڕڤانی هێزەكانی بەرگریی شنگال بە سووكی برینداربوون لە شنگال، لە كەمپی پەنابەرانی باكوری كوردستان لە مەخمور شەش منداڵ بەهۆی ئازاری گوێیان لە ئەنجامی بۆردومانەكەدا برانە نەخۆشخانە.
دواتر و رۆژی 17ی ئەم مانگە وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی زەمینیی بە ناوی "چنگی پڵنگ" لە ناوچەی حەفتانین بۆسەر گەریلاکانی پەکەکە دەستپێکرد.
PM:11:20:30/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت