تەندروستی سلێمانی ئامارێكی نوێی چاكبووانی كۆرۆنای راگەیاند


وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەمانگی ئایار تا ئێستا 867 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە، لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا 385 تووشبووی كۆرۆنا لەشاری سلێمانی چاكبوونەتەوە و لەبەرواری 13ی ئایاریشەوە تائێستا 867 توشبوو چاكبوونەتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمشەو وەزارەتی تەندروستی لەڕاگەیەندراوەكەیان ژمارەی چاكبووانی كۆرۆنایان لەشاری سلێمانی بڵاوكردۆتەوە كە ٨٣٢ كەسن و لە 24 كاتژمێری رابردووشدا  ٣٤ توشبوو چاكبوونەتەوە.


PM:10:27:30/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو