ئامانجی سەردانی یەكێتی بۆ لای لایەنەكان ئاشكرا دەبێت


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
ئامانجی سەردانی یەكێتی نیشتمان كوردستان بۆ لای لایەنەكان باسكردنی پرسی لامەركەزیەتە كە ئێستا یەكێتی بەچڕی كاری بۆ دەكات.


سەرچاوەیەكی ئاگادار لەسەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەوێستگە نیوزی راگەیاند، ئامانجی سەرەكی سەردانی شاندی یەكێتی بۆ لای لایەنە سیاسییەكان باسكردنی پرسی لامەركەزییە بۆ ئەوەی رای ئەو لایەنانەش بزانن و دواتر ببێتە پڕۆژەیەكی گشتگیر، تائێستاش رای لایەنەكان لەسەر لامەركەزی ئیجابییە، بەڵام دیارە تائێستا كۆبوونەوەی باڵای یەكێتی و پارتی نەكراوە تا ئەو پرسە بەفەرمی لەگەڵ ئەوانیش باس بكرێت.

نزیكەی دوو مانگە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كار بۆ پڕۆژەی لامەركەزی دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەر و بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتییەكان كۆبوونەوە.


PM:03:39:30/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 5584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو