وه‌زیری پلاندانان: لە گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا خاڵی ناکۆکی دیار نەماوە و رێککەوتن نزیکە
وێستگەنیوز-
وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتدا، پرسی چارەسەرکردنی کێشەی ئابوری و دارایی لەگەڵ بەغدا لە پێشینەی کارەکان بووە و لە دواین گفتوگۆکانیشدا خاڵی دیاری ناکۆکی نەماوە و ئەگەری رێککەوتن لەسەر پرسی بودجە، موچە و وزە ئەگەرێکی بەهێزە.
دارا ڕه‌شید، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستانە له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە،" هه‌رله‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارماندا كه نیه‌تمانه له‌گه‌ڵ به‌غداد پێكبێین به‌ڵام هێشتا گفتوگۆكان به‌رده‌وامه جارێ نه‌گه‌یشتوینه‌ته ڕه‌شنوسی كۆتایی، ده‌بێت ڕێكبكه‌وین چونكه قه‌ده‌ری هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد به‌یه‌كه‌وه‌یه".
ئاماژەی بەوەشکردوە، گفتوگۆكان لەگەڵ بەغدا به‌رده‌وامه، جارێ نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕه‌شنوسی كۆتایی ئێمە له ساڵی 2019 له‌گه‌ڵ پێكهێنانی نوێی كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستمان به گفتوگۆكان كرد دواین " درافتی" ڕه‌شنوسی كۆتایی له‌مانگی 12 ی 2019 بوو كه ڕێكه‌وتنێكی كۆتایی بێت كه ده‌بوو بچێته ناو یاسای بودجه‌ی 2020 به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌و دۆخانه‌ی كه هاته پێش له عێراق و خۆپیشاندان و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدول مه‌هدی وای كردكه ئه‌و ڕێكه‌وتنه یان ئه‌و گفتوگۆیانه دوابكه‌وێت و بگاته ئه‌و كاته‌ی ئێستا."
لەبارەی ئەو ناکۆکیانەی لە نێوان هەردولادا هەیە، وەزیری پلاندانان باسی لەوەکردوە، " شتێكی ڕوون و ڕاشكاوانه نیه كه ناكۆكی بێت به‌ڵام كه ئێمه ده‌ستمان پێكرد ڕێكه‌وتنه‌كه وابوو كه هه‌رێمی كوردستان 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی عێراق بكات ، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی عێراقی 900 ملیار مانگانه بداته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و بارودۆخانه‌ی كه هاته پێش له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی و یاسای بودجه‌ی 2020 نه‌چووه په‌رله‌مان ئه‌م كێشه‌یه‌ی لێ دروست بووه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقی گفتوگۆكان به‌رده‌وامن هیچ ڕه‌شنوسێكی كۆتایی نیه."
پەیوەست بە گەڕانەوەی شاندی هەرێمیش بۆ بەغدا ئەوەی خستوەتەڕو،" ڕوژی پێنج شه‌ممه هاتینه‌وه، وه دانوستانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت ، له‌وانه‌یه له هه‌فته‌ی داهاتوو یان 10 ڕۆژی داهاتوو گه‌ڕێكی تری دانوستانه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه له نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان."
پەیوەست بە دەنگۆی رێککەوتنی نێوان هەرێم وبەغداش، وەزیرەکەی حکومەتی هەرێم باسی لەوەکردوە، "ئێمه‌ش ئه‌و هه‌واڵه‌مان بیست به‌ڵام وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕه‌سمی شتێكی وای ڕانه‌گه‌یاندووه كه درافتی كۆتایی هه‌بێت ته‌نها ئه‌وه‌ی كه بڵاومان كردوەته‌وه‌و ئێستاش ڕایده‌گه‌یه‌نیین گفتوگۆكان به‌رده‌وامن و نه‌گه‌یشتوینه‌ته ڕه‌شنوسی كۆتایی، ئێمه دوامان كردووه وه‌كو هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكرێت وه‌كو به‌شێك له عێراق، واته له‌هه‌موو ئه‌و ماف و ئیمتیازاتانه‌ی هه‌یه‌تی پێویسته هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێك بێت له‌و ئیمتیازاتانه له به‌كارهێنانی یه‌ده‌گی نه‌ختینه‌یی یان قه‌رزی نێو ده‌وڵه‌تییه یاخود قه‌رزی ناوخۆیی".
ده‌رباره‌ی لێدوانی هه‌ندێك په‌رله‌مانتار كه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن چوونی وه‌فده كوردییه‌كه بۆ به‌غداد كاتكوشتنه و ناگه‌نه ڕێككه‌وتن، دارا ڕه‌شید ده‌ڵێت" له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و به‌ڕێزانه ئاگایان له ورده‌كاری دانوستان نییه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غداد، ئه‌وه‌ی كه ئێمه ده‌مانه‌وێت و له به‌غداد ده‌یبینیین ئه‌وه‌یه كه هه‌موو لایه‌كمان گه‌شبینیین به‌ڵام چه‌ند به‌دڵی ئێمه ده‌بێت و چه‌ند به‌دڵی به‌غداد ده‌بێت ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه بۆگه‌ڕه‌كانی تری دانوستان كه له‌نێوان هه‌ردوولا ده‌بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جه‌ختی لێده‌كه‌ینه‌وه ئێمه وه‌كو هه‌رێمی كوردستان پێمان وایه به‌دیلی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی هه‌ر ڕێكه‌وتنه ئه‌وانیش ئه‌و بۆچوونه‌یان هه‌یه كه پێویسته ڕێكبكه‌وین یه‌ڵام خه‌ڵكی ڕه‌شبینمان هه‌یه، خه‌ڵكێك هه‌یه ئێستا باس له‌وه ده‌كات كه قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوه‌شێته‌وه، ئه‌وانه ده‌نگی نه‌شازن له‌ناو هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر له په‌رله‌مانی عێراقی بێت یان له په‌رله‌مانی كوردستان بێت."
وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێم ڕونیشیكرده‌وه، " ئه‌وه داواكاری ئێمه‌یه كه بابه‌تی موچه و ئیستحقاقاتی فه‌رمانبه‌ران په‌یوه‌ست نه‌كرێت به دانوستان له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غداد چاوه‌ڕێین بزانیین وه‌ڵامی به‌غداد چییه به‌رامبه‌ر به‌و داواكارییه‌ی ئێمه گه‌شبینیین."
AM:11:46:30/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت