هەولێر.. قەدەغەی تەواوەتی هاتووچۆ دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە
وێستگەنیوز-
لە کاتژمێر 12ی شەوی رابردوەوە بڕیاری قەدەغەی تەواوەتی هاتووچۆ لەلایەن ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر چوەبواری جێبەجێکردنەوە و تا 4ی تەمموز بەردەوام دەبێت، بە گوێرەی بڕیارەکەش تەنها هێزە ئەمنییەکان و کارمەندانی تەندروستی دەتوانن هاتووچۆ بکەن.
بڕیاری قەدەغەی تەواوەتی هاتووچۆ دوای ئەوە هات، تەندروستی هەولێر هۆشداریدا لە تەشەنەکردنی زیاتری کۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی لە هەمو گەرەک و ماڵێکدا.
28ی حوزەیران ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە شەوی 29ی حوزەیرانەوە تاوەکو 4ی تەمموز قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ لە کاتژمێر 6:00ی بەیانی تاوەکو 12:00ی شەو جێبەجێدەکرێت، بەڵام سەرجەم سەمونخانە، مارکێت، شوێنی فرۆشتنی سەوزە و میوە و شوێنی پێویستییە سەرەکییەکانی دیکەی هاوڵاتیان کراوە دەبن.
لە بڕیارەکەدا باس لەوەشکراوە، سەرجەم شوێنە پێویستەکان بۆ ژیانی رۆژانەی هاوڵاتیان بە کراوەیی دەمێننەوە و ئەو کەسانەی کاری کشتوکاڵی وڤێتێرنەری دەکەن دەتوانن لەو کاتانەدا کە قەدەغەی تێدا جێبەجێناکرێت هاتووچۆ بکەن، هەروەها تا 4ی تەمموز قەدەغەی هاتوچۆ لە نێوان پارێزگاکانی هەولێر و پاێزگاکانی دیکەی هەرێم بە قەدەغەکراوی دەمێنێتەوە.
AM:09:31:30/06/2020
ئهم بابهته 1592
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت