حەوت تووشبووی كۆرۆنا لەسلێمانی گیانیان لەدەستدا
وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ تائێستا حەوت تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دواییان كردووە كە هەندێكیان دانیشتووی دەرەوەی شاری سلێمانین.
عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەوێستگە نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ تائێستا حەوت تووشبووی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكان گیانیان لەدەستداوە كە هەندێكیان دانیشتووی شاری سلێمانین و تەمەنیشیان لە 43 ساڵی تا 75 ساڵییە.
لەماوەی مانگی رابردوودا ژمارەیەكی زۆر لەتووشبووانی كۆرۆنا لەشاری سلێمانی كە باری تەندروستییان جێگیر نییە كۆچی دواییان كردووە.
PM:05:14:29/06/2020
ئهم بابهته 2504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت