وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده: قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له هه‌ولێر كاریگه‌ریی بۆسه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كان نابێت
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌ت هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند تاقیکردنەوەکانی قۆناغی پێنجەمی پەیمانگەکان و تاقیکردنەوەی (پراکتیکی) قۆناغی 12ی ئامادەیی پیشەیی، لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ وەک خۆی بەردەوام دەبێت.
راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە له له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پاش گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر، تاقیکردنەوەکانی قۆناغی پێنجەمی پەیمانگەکان و تاقیکردنەوەی (پراکتیکی) قۆناغی 12ی ئامادەیی پیشەیی، لە رۆژانی قەدەغەی هاوچۆ وەک خۆی بەردەوام دەبێت.
رونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌كاتێكدایه كه ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە سبەی دووشەممەوە تاوەکو 4ی تەمموز قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ لە کاتژمێر 6:00ی بەیانی تاوەکو 12:00ی شەو جێبەجێدەکرێت.
ده‌شڵێت كه سەرجەم سەمونخانە، مارکێت، شوێنی فرۆشتنی سەوزە و میوە و شوێنی پێویستییە سەرەکییەکانی دیکەی هاوڵاتیان کراوە دەبن، هەروەها هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکانیشدا هەر بە قەدەغەکراوی دەمێنێتەوە.
PM:11:39:28/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت