بهڤیدیۆ.. كاسبكارانی دهۆك سەوزە و میوەکانیان فڕێدایه سهر شهقامهكان
وێستگه نیوزـ
قایمقامی دهۆک رایگهیاند كه زۆربەی جوتیارانی سنورەکە بە ئۆتۆمبێل لەناو بازاڕ و شەقامە گشتیەکان بەرهەمەکانیان دەفڕۆشن ئەمەش بۆتە هۆی دروستبونی قەرەباڵغی، كاسبكارانیش گردبونهوه و رێگهی سهرهكیی چوونهناو پارێزگاكهیان داخست.
بهپێی ئهو گرته ڤیدیۆییهی سایتی ناس كور بڵاویكردوهتهوه، ئهمڕۆ یهكشهممه 28ی حوزهیرانی 2020، ژمارەیەک لە فرۆشیاری سەوزە و میوە لەپارێزگای دهۆک دژی رێگریکردنیان بۆ ساغکردنەوەی بەروبومەکانیان لەلایەن شارەوانی دهۆکەوە، گردبوونەوە و ڕێگەی سەرەکی چوونە ناو پارێزگاکەیان داخست و میوە و سەوزەکانیان فڕێدایە سەر شەقامەکان.
جەوهەر عەلی، قایمقامی دهۆک بە ناس کوردی ڕاگەیاندوه "ئێستا وەرزی پێگەیشتنی سەوزەو میوەیە و زۆربەی جوتیارانی سنورەکە بە ئۆتۆمبێل لەناو بازاڕ و شەقامە گشتیەکان بەرهەمەکانیان دەفڕۆشن ئەمەش بۆتە هۆی دروستبونی قەرەباڵغی و بۆ ڕێکخستنەوەیان بڕیارمان داوە ڕێگەیان نەدەین".
قایمقامی دهۆک ئاماژەی بە دانانی شوێنێکی تایبەت بۆ ئەو کاسپکارانە کرد بۆ ساغکردنەوەی بەروبومەکانیان کە دەکەوێتە تەنیشت شەقامی گشتی و وتی "پێیان وتراوە لەوێ ئۆتۆمبێلەکانیان رابگرن و بەرهەمەکانیان بفڕۆشن بەڵام بەهۆی ئەوەی لەناوخۆیان کێبڕکێی ئەوەیانە کێ زۆرترین بفڕۆشێت شەقامەکان دەگرن و قەرەباڵغی دروست دەکەن ".
سەبارەت بە گرفتی بەبازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆیی، جەوهەر عەلی رونیکردەوە، لەدهۆک بەرهەمی زۆریان هەیە و کێشەی بەبازاڕکردنیان هەیە و نەتوانراوە بازاڕێکی گونجاویان بۆ بدۆزرێتەوە بۆیە جوتیاران بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لەناو بازاڕ و شوێنە گشتیەکان بە ئۆتۆمبێل هەوڵی فڕۆشتنی بەرهەمەکانیان دەدەن بۆیە ئەم گرفتە دروستبووە ".
وتیشی "چەند ئۆتۆمبێلێک کە لەسەر شەقام میوەیان فڕۆشتووە دەست بەسەرکرابوون، بەڵام ئازادمان کردن و کەس لەسەر ئەو خۆپیشاندانە دەسگیر نەکراوە ".
PM:09:21:28/06/2020
ئهم بابهته 2208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت