"هەرێم هەڵناوەشێتەوە، بەڵام ناشبێت بکرێتە پەردەیەک جەردەیی لە ژێردا بکرێت"
وێستگەنیوز-
ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پێویستە هەڵمەتی دژی ئەوانە بکرێت کە سه‌رانه له بازگه‌ی مه‌خمور و سه‌یرانبه‌ن وه‌رده‌گرن و به ڕۆژی ڕوناك له سیمێلكا و ئیبراهیم خه‌لیل و باشماخ و په‌روێزخان كاری قاچاغچێتی ده‌كه‌ن، دەشڵێت، "هەرێم هەڵناوەشێتەوە، بەڵام ناشبێت بکرێتە پەردەیەک جەردەیی لە ژێردا بکرێت".
دابان محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە پەرەی خۆی لە فەیسبوک باسی لەوەکردوە، هه‌ڵمه‌تی میللی پێویسته دژی ئه‌وانه ئه‌نجام بدرێت، سه‌رانه له بازگه‌ی مه‌خمور و سه‌یرانبه‌ن وه‌رده‌گرن، به ڕۆژی ڕوناك له سیمێلكا و ئیبراهیم خه‌لیل و باشماخ و په‌روێزخان كاری قاچاغچێتی ده‌كه‌ن، به‌و "هۆیه‌وه له‌سه‌دا 21 ی موچه ده‌بڕدرێت و له‌شكرێك له میدیا و سۆشیاڵ مێدیا، بۆ چه‌واشه‌كردن و گه‌وجاندن و سه‌ر لێشێواندن، به داهاتی دزراوی نه‌وت و ناوخۆ به خێو ده‌كه‌ن !"
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات ده‌ره‌نجامی نادادپەروەری و 29 ساڵ "گەندەڵی و دزی جەردەییە"، خه‌ڵك موچه و ژیانێكی شایسته‌ی هه‌بێت، كه‌س جورئه‌ت ناكات باسی قه‌واره‌ی هه‌رێم یان هه‌ر پرسێك له‌و جۆره بكات.
AM:12:04:28/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت