پۆلیس: هاوڵاتییەك بەهۆی بەركەوتنی فیشەك گیانی لەدەستدا


وێستگەنیوز-

پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەناحیەی رزگاری، هاوڵاتییەك بەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە گیانی لەدەستداوە و لێكۆڵینەوەش لەڕووداوەكە دەستی پێكردووە.

موقەدەمی مافپەروەر، عەلی جەمال قەدوری، لەبەشی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی ڕزگاری سەر بەقەزای كەلار تەرمی هاوڵاتییەك بەناوی (رەمەزان محەمەد مەحمود، تەمەن 37 ساڵ هێنرایە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار كە بەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە گیانی لەدەستدابوو.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، بەوتەی كەسوكاری، ناوبراو خێزاندارەو بەیانی ئەمڕۆ لەماڵەكەی خۆیدا بەچەكی كڵاشكۆف فیشەكی بەخۆیەوە ناوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە، لەئێستادا بەمەبەستی توێكاری تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كەلار كراوە و پۆلیسیش لەسەر چۆنێتی ڕوداوەكە دەستی بەلێكۆڵینەوە كردوە.


PM:12:44:24/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو