ئاماری تووشبووانی نوێی كۆرۆنا راگەیەنرا


وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری رابردوودا ٢٩٩ تووشبووی نوێی كۆرنا تۆماركراون و ١١ كەسیش مردوون.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی بەمجۆرە بڵاوكردەوە.

كەرەنتین: (٨٧ هاوڵاتی نوێ لە كەرەنتین)، ١١٧٨ هاوڵاتی لە كەرەنتینن لە ٣١ شوێنی جیاواز (٤٩٤ هەولێر)،(٦٢ سلێمانی)، (٦٢٢ دهۆك)، پشكنین: (٢٢٤٧ پشكنینی نوێ)، (٩٢٦ هەولێر)، (٧٠٣ سلێمانی)، (٤٢٤ دهۆك)، (٤٠ هەڵەبجە)، (١٥٤ گەرمیان).

هەروەها دەڵێت، تووشبوو: (٢٩٩ تووشبووی نوێ) (٧٠ هەولێر، ١٧١ سلێمانی، ٤٢ گەرمیان، ١٦ هەڵەبجە)، چاكبوون: (٧٩ چاكبوون) (٥٩ هەولێر، ٣ گەرمیان، ١٢ دهۆك، ٥ هەڵەبجە)، مردن: (١١ مردن) (2 هەولێر، ٩ سلێمانی).

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەكردووە، ئاماری گشتی، كەڕەنتین ١٥٧٩١ هاوڵاتی (١٤٦١٣ دەرچوو)، پشكنین ١٢١٨٤٩ (٥٧٠٤٠ هەولێر، ٣٧٤٩٧ سلێمانی، ٢٦٣٩٤ دهۆك، ٩١٨ هەڵەبجە)، تووشبوون ٤٤٦٣ (١٠٢٠ هەولێر، ٣١٦٨ سلێمانی، ١٥٤ دهۆك، ١٢١ هەڵەبجە)، چاكبوون ١٤٨٧ (٥٧١ هەولێر، ٧٤٨ سلێمانی، ١٣٠ دهۆك، ٣٨ هەڵەبجە)، مانەوە لە نەخۆشخانە ٢٨٤٧ (٤٢٩ هەولێر، ٢٣١٣ سلێمانی، ٢٤ دهۆك، ٨١ هەڵەبجە)، مردن ١٢٩ (٢٠ هەولێر، ١٠٧ سلێمانی، ٢ هەڵەبجە).


PM:08:29:23/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت