سوپای عیراق له‌ كه‌ربه‌لا بڵاوه‌ی پێكرا


وێستگه‌ نیوزـ

بۆجێبه‌جێكردنی‌ رێوشوێنه‌كانی تایببه‌ت به‌ رێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا، سوپای‌ عیراق له‌ شاری‌ كه‌ربه‌لا بڵاوه‌ی‌ پێكرا.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ عیراق له‌ ناویاندا سوپا به‌رده‌وامه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی‌ پارێزگای‌ كه‌ربه‌لا بۆ جێبه‌جێكردنی‌ رێوشوێ،ه‌كانی رێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ نوێ.

بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ عیراق له‌ ناوشاری‌ كه‌ربه‌لا بۆئه‌وه‌یه‌ هاوڵاتیانی ئه‌و شاره‌ ناچار بكرێن پابه‌ند بن به‌ جێبه‌جێكردنی‌ قه‌ده‌غه‌ی‌ هاتوچۆی‌ ته‌واوه‌وه‌.

به‌پێی دوایین ئامار، ژماره‌ی توشبوان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق بۆ 32 هه‌زار و 676 كه‌س زیادی كردوه‌، له‌و ژماره‌یه‌ش 14 هه‌زار و 785یش چاكبونه‌ته‌وه‌ و هه‌زار و 167 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.


AM:09:56:23/06/2020




















ئه‌م بابه‌ته 1980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت