تۆپخانه‌كانی توركیا ده‌ستیان به بۆردومان كرده‌وه
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
له‌دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا ده‌ستیان به بۆردومانكردنی خاكی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌ته‌وه و چه‌ند گوندێك كراونه‌ته ئامانج.
په‌یامنێری وێستگه نیوز رایگه‌یاند: له كاتژمێر 5:30 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21ی حوزه‌یرانی 2020، تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا به سه‌ختی ده‌ستیان به بۆردومانكردنی گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری نهێل له سنوری پارێزگای دهۆك كردوه‌ته‌وه.
تۆپخانه‌كانی توركیا له گونده‌كانی ره‌شاڤه و زه‌لێ و چه‌ند گوندێكی دیكه‌ی ده‌ڤه‌ری نهێلی گرتوه‌ته‌وه و له‌ژێر تۆپبارانی سه‌ختی سوپای توركیادان.
په‌یامنێری وێستگه نیوز راشیگه‌یاند كه ترسێكی زۆر له دانیشتوانی ناوچه‌كه نیشتووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه به سه‌ختی تۆپباران ده‌كرێت.
له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو سوپای توركیا ئۆپراسیۆنی چڕنوكی هه‌ڵۆی بۆسه‌ر ناوچه سنورییه‌كانی خاكی هه‌رێم ئه‌نجامدا و دواتریش ئۆپراسیۆنی چنگی پڵنكی به هێرشی زه‌مینی ده‌ستپێكرد كه ئامانج لێی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانه.
PM:06:12:21/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت