وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به درێژكردنه‌وه‌ی سێ مانگ، قه‌ره‌بووی ماوه‌ی خوێندن ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی سێ مانگ قه‌ره‌بوو ده‌دات به خوێندكارانی خوێندنی باڵا و ئه‌وانه‌ش كه به پارالێڵ ده‌خوێنن، كرێكی خوێندنیان لێ وه‌رناگرێت.
له نووسراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتوه، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دوو بڕیاری له به‌رژه‌وه‌ندیی خوێندكاران و قوتابیانی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆكانی هه‌رێم ده‌ركردوه كه ئه‌مانه‌ن:
١. پێدانی ماوەی (٣) مانگ لە رێکەوتی (١٠\٣\٢٠٢٠) تاوەکو رێکەوتی (١٠\٦\٢٠٢٠) وەکو قەرەبووکردنەوەی ماوەی خوێندن و مۆڵەتی خوێندن بۆ گشت قوتابیان و خوێندکارانی خوێندنی باڵا\دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، کە پێشووتر وەرگیراون و دەستیان بە خوێندنی ئەکادیمی کردووە و لە ئێستادا بەردەوامن لە خوێندن بە گشت قۆناغەکانی وەکو (کۆرسات و نوسینی توێژینەوە و تاوتوێکردن) و ئەو ماوەیە لە دەرەوەی ماوەی یاسایی ئەژمار دەکرێت.
٢. لە حاڵەتێکدا ئەگەر قوتابی\خوێندکار بە شێوازی پارالێڵ وەرگیرابێت ئەوا ئەو ماوەیەی قەرەبووکردنەوەی کە لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە کرێی خوێندنی لێ وەرناگیرێت ئەمەش لەبەر ئەوەی لە دەسەڵاتی خۆی نەبووە، بۆیە ئەو ماوەیە بە (عژر مشروع) دادەنرێت.
PM:05:52:21/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2024
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت