قوباد تاڵەبانی پەیامێكی ئاڕاستەی خانەوادەی ئەحمەد رازی كرد

‌قوباد تاڵەبانی

وێستگە نیوز-
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی كۆچی دوایی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردنی عێراق ئەحمەد رازی، پەیامێكی ئاڕاستەی وەرزشوانانی عێراق و خانەوادەكەی كرد.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە پەیامەكەیدا رایگەیاندووە "پرسەی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم عێراقییەكان دەكــەین بە گیان لەدەستدانی ئەفسانەی وەرزشی عێراق ئەحمەد ڕازی دوای ململانێیەكی زۆری لە گەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنــا".

ئەحمەد رازی، ماوەی هەفتەیەك بوو تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەنەخۆشخانەیەكی شاری بەغداد كۆچی دوایی كرد.


PM:04:10:21/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت