ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له باره‌ی رێكخستنه‌وه‌ی مووچه له كۆبوونه‌وه‌دایه
وێستگه نیوز ـ
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم تایبه‌ت به رێكخستنه‌وه‌ی مووچه به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌كۆبونه‌وه‌دایه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له ئێستادا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌ت به رێكخستنه‌وه‌ی مووچه، له رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه له‌كۆبونه‌وه‌دایه.
به‌پێی زانیارییه‌كان پێشنیازی به‌هێز ئه‌وه‌یه مووچه‌ی پله باڵاكان له هه‌شت ملیۆن دینار، پێنج ملیۆن دیناری لێ كه‌م بكرێته‌وه، به‌جۆرێك مووچه‌ی هیچ پله باڵایه‌ك له سه‌روی سێ ملیۆن دیناره‌وه نه‌بێت.
وابڕیاره هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سبه‌ینێ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه و بڕیاری كۆتایی له‌وباره‌یه‌وه بده‌ن.
هه‌رێمی كوردستان مانگانه پێویستی به 761 ملیۆن دۆلار هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكات، به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و راگرتنی بودجه له به‌غداوه، حكومه‌ت ناتوانێت مووچه له‌كاتی خۆیدا بدات، بۆیه له‌ئێستادا به پشت به‌ستن به یاسای چاكسازی كار بۆ ده‌ستكاریكردنی مووچه و به‌تایبه‌ت مووچه‌ی پله باڵاكان و خانه‌نشینی پله باڵاكان ده‌كرێت.
PM:02:07:21/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 3864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت