ئه‌حمه‌د رازی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی عیراقی به كۆرۆنا گیانی له ده‌ستدا
ئەحـمەد رازی، لە کاتی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.. فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عیراق، ئه‌حمه‌د رازی، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له ده‌ستدا.
ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه ئه‌حمه‌د رازی، ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی توپیی پێی عیراق له‌ساڵی 80 و 90 كانی رابردوو، به‌قورسی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببوو، كه له ده‌ره‌نجامدا ئه‌م به‌یانیه گیانی له ده‌ستدا.
دوو هه‌فته به‌ر له ئێستاش، راهێنه‌ری به‌ناوبانگی تۆپێ پێی عیراق، عه‌لی هادی، دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، گیانی له‌ده‌ستدا.
AM:09:41:21/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 4864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت