فڕۆکەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی ناحیەی دەرکار بۆردومان دەکەن


وێستگەنیوز-

کاتژمێر 11:00ی ئەمشەو جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی ناحیەی دەرکار لە سنوری قەزای زاخۆ بۆردومان دەکەن و تائێستا زیانەکان نازانرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی وێستگەنیوز کاتژمێر 11:00ی ئەمشەو جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە پاساوی بونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، گوندەکانی دەوروبەری کۆمەڵگای بێرسیف لە دەرکار لە سنوری قەزای زاخۆ بۆردومان دەکەن.

ماوەی هەفتەیەکە سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی خاکی هەرێمی کوردستان دەستپێکردوە، 19ی ئەم مانگەش جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یان لە شیلادزێ و ناحیەی دەرکاری لە سنوری پارێزگای دهۆک بۆردومانکرد و بەهۆیەوە پێج هاوڵاتی مەدەنی شەهید بون.

لەبارەی زیانەکانی سوپای تورکیاش سەرچاوەیەک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە کەناڵی "العربیه‌"ی سعودی راگەیاندوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی تورکیا لە ماوەی هەفتەیەکدا 47 سەربازی سوپای تورکیا لە ناوچە جیاوازەکاندا برینداربوون.




PM:11:41:20/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت